Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی 4 - لە ژێرزەمینەوە بۆ مێزی گفتوگۆ؛ کەمال محێدین و چیرۆکی باڵی مەکتەبی سیاسی

Rudaw Stream

Rudaw Stream

16,278 views

بەشی چوارەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ کەمال محێدین، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی - باڵی مەکتەبی سیاسی و کەسایەتی نزیک لە مام جەلال سەرۆکی کۆچکردووی عێراق، تیشکی خستە سەر چەندین رووداوی مێژوویی گرنگی کوردستان و عێراق، بەتایبەت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان باڵی جەلالی و مەلایی دوای ساڵی 1966.
کەمال محێدین باسی ئەوەی کرد کە بۆ ماوەی شەش مانگ لەلایەن مەلاییەکانەوە دەستگیر کراوە و هەروەها باسی ئەو کەسایەتییانەی کرد کە لە نێوان باڵی جەلالی و حکومەتدا رۆڵی ناوبژیوانیان گێڕاوە.
محێدین لە درێژەی قسەکانیدا پەیوەندیی نێوان باڵی جەلالی و بەعسییەکانی روونکردەوە و باسی کودەتای بەعسییەکانی لە ساڵی 1968 کرد و پرسیاری ئەوەی وروژاند کە ئایا جەلالییەکان ئاگاداری ئەو کودەتایە بوون لە کاتێکدا پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حیزبی بەعس هەبووە؟
میوانی بەرنامەکە هەروەها تیشکی خستە سەر رێککەوتننامەی مێژوویی نێوان کورد و حکومەتی عێراق لە ساڵی 1970 کە بووە هۆکاری یەکگرتنەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی جەلالی و مەلاییەکان.

بەرنامەی پەنجەمۆر شەوانی چوارشەممە کاژێر 21:00 لە  کەناڵی رووداو پەخش دەکرێت و تێیدا شایەتحاڵەکان باس لە رووداوە مێژووییەکانی کوردستان دەکەن.


#rudawstream